الملخص:به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌رزبوه‌وه و 100 دۆلار گه‌یشته 163 هه‌زار و 100 دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 75 هه‌زار تمه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌رزبوه‌وه و 100 دۆلار گه‌یشته 163 هه‌زار و 100 دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 75 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
163,100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,075,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
172,750=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
198,750=£100
نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار
1000=198,800
نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار
1000=145,750
نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار
1000=132,250
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=106$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=122$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,800=100$
نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار
1000=122$
نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار
1000=89$
نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار
1000=81$

هادی سه‌لامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شكستی ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مافیاكانی دۆلار پشتڕاستكرده‌وه و داواشیكرد، عه‌لی عه‌لاق له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی دوربخرێته‌وه.
هادی سه‌لامی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، مافیاكانی دۆلار كه كۆنترۆڵی بازاڕه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ڕێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت هێشتا ده‌ستكاری نرخی ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش شكستی ئه‌م ڕێوشوێنانه پشتڕاستده‌كاته‌وه چونكه ڕێوشوێنه‌كان چاكسازی ڕاسته‌قینه نین و شوێنی خۆیان ناگرن.
كارده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوریانه‌ی پێمان دراوه به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستاش داواكارین و كارده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوریانه‌ی پێمان دراوه به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، به‌و پێیه‌ی له ئه‌ركی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلاردا شكستی هێنا، دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رده‌وام به‌رز ده‌بێته‌وه و بانكی ناوه‌ندیش كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی بازدانێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا به‌های 100 دۆلار 163 دیناری تێپه‌ڕاند.
