الملخص:ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له سه‌ركرده‌كانی كوتله سیاسییه‌كان كرد دانیشتنێكی به‌په‌له سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ئه‌نجامبده‌ن، هاوكات چاره‌سه‌ره‌كانی بانكی ناوه‌ندیشی به په‌راوێزخراو وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، رێگهچارهسهرهكان هاوكار نین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له سه‌ركرده‌كانی كوتله سیاسییه‌كان كرد دانیشتنێكی به‌په‌له سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی ئه‌نجامبده‌ن، هاوكات چاره‌سه‌ره‌كانی بانكی ناوه‌ندیشی به په‌راوێزخراو وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، رێگهچارهسهرهكان هاوكار نین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار زۆره، یه‌كێك له‌وانه خه‌رجنه‌كردنی بودجه به‌شێوه‌ی پێویست بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌كارنه‌هێندرێت، بونی هه‌وڵێك كه ده‌یه‌وێت سیستمی سویفت بۆ پاره‌دان ههڵبوبهشێنێتهوه.
هۆكاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌و ئاڵۆزییه زۆرانه‌ن كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان و پیاوانی كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌یه
وتیشی، “هۆكاره‌كانی دیكه‌ش ئه‌و ئاڵۆزییه زۆرانه‌ن كه له ڕێگه‌ی كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان و پیاوانی كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆلار له پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی، جگه له كۆنترۆڵی مافیاكان به‌سه‌ر ئه‌و پلاتفۆرمه دۆلاره‌ی كه له ڕێگه‌یه‌وه خه‌رج ده‌كرێت”.
ده‌شڵێت، “بۆ نیگه‌رانی سیاسی له كاردانه‌وه‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه، هه‌ڵوێستی عێراق له‌سه‌ر ڕوداوه‌كان ڕه‌نگه له داهاتودا، ئه‌گه‌ر به‌شداری ململانێكان بكات، ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه و توندتریش بن”.
چاره‌سه‌ره‌كه له‌وه‌دایه بودجه خه‌رجبكرێت
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، چاره‌سه‌ره‌كه له‌وه‌دایه بودجه خه‌رجبكرێت، ئاسانكاری زۆر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و ئاسانكردنی ڕێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆلار بكرێت، جگه له لێدانی مافیاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییان و كۆنتڕۆڵكردنی به‌سه‌ر بانكه‌كاندا.
جه‌مال كۆچه‌ر داوای كرد دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی كرد، به ئاماده‌بونی سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان و پسپۆڕان و ئاگاداریان بكرێته‌وه له مه‌ترسییه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی سیسته‌می سویفت و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده سیاسی و ئابوری و ته‌نانه‌ت ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه له‌ڕێگه‌ی پلاتفۆڕمێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌ست به فرۆشتنی قاڵبی ئاڵتونی و دراوی زێڕ ده‌كه‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكه ئه‌هلی و حكومیه‌كان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
بانكی ناوه‌ندی عێراقی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاریانداوه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی قاڵبی ئاڵتونی و دراوی زێڕ له ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2023ه‌وه ، له ڕێگه‌ی “پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی”ه‌وه.
هه‌مو بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن
بانكی ناوه‌ندی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌مو بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌و (پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنیه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری كراوه داوای كڕینی قاڵبی ئاڵتون و دراوی زێڕ بكه‌ن.
ئه‌م فرۆشتنه به‌پێی ئه‌و رێسا و ڕێنماییه‌كانه
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م فرۆشتنه به‌پێی ئه‌و رێسا و ڕێنماییانه‌یه كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌رچون.
