الملخص:ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت ته‌نها 20%ی بودجه‌ی ساڵی ئێستای خه‌رجكردوه، له‌كاتێكدا پێشبینیده‌كات تاوه‌كو 20ی (كانونی یه‌كه‌م/12) به‌شێكی زۆر بودجه‌كه خه‌رجبكرێت و حسابات دابخرێت.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت ته‌نها 20%ی بودجه‌ی ساڵی ئێستای خه‌رجكردوه، له‌كاتێكدا پێشبینیده‌كات تاوه‌كو 20ی (كانونی یه‌كه‌م/12) به‌شێكی زۆر بودجه‌كه خه‌رجبكرێت و حسابات دابخرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت ته‌نها 20%ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی خه‌رجكردوه، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له دوای 20ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ه‌وه به‌شێكی باشی بودجه بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ خه‌رج بكرێت تاوه‌كو حسابهكان داده‌خرێن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتو ده‌نێردرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتو ده‌نێردرێت، بۆئه‌وه‌ی چاوخشاندنه‌وه‌ی پێدا بكرێت و پاشانیش بخرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌نگاوی حكومه‌ت به‌ره‌و دراوه‌كانی دیكه جگه له دۆلار ئاسانكاری ده‌كات بۆ پرسی بازرگانی
جه‌مال كۆچه‌ر ده‌شڵێت، “هه‌نگاوی حكومه‌ت به‌ره‌و دراوه‌كانی دیكه جگه له دۆلار ئاسانكاری ده‌كات بۆ پرسی بازرگانی له‌لایه‌ك، هه‌روه‌ها پاڵ به بازرگانانه‌وه ده‌نێت كه زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پلاتفۆڕمی ئه‌لیكترۆنیدا بكه‌ن و فشار له‌سه‌ر دۆلار كه‌مبكه‌نه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌ركیز له‌سه‌ر دۆلار بكه‌ن”.
دوای ململانێیه‌كی زۆر كه بۆ چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بو، دوای زنجیره‌یه‌ك دانیشتن، به‌ره‌به‌یانی 12ی (حوزه‌یران/6)ی 2023 په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی دارایی وڵات بۆ ساڵانی 2023، 2024، و 2025دا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.

نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری نوێی به‌خۆوه بینی و خاوەنی یەكێك لە زەڕەنگەرەكانی شاری سلێمانیش دەڵێت، “نرخی یه‌ك ئۆنسه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دابه‌زینی تۆماركرد، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه به‌رزبۆوه و گه‌یشته 1988 دۆلار و جێگیر بوه”.
محه‌مه‌د حسێن، له زه‌ڕه‌نگه‌ری نیاز له سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “نرخی زێر دوێنێ دابه‌زینی تۆماركرد و یه‌ك ئۆنسه گه‌یشته هه‌زار و 988 دۆلار، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ستكاریكردنی رێژه‌ی سودی له‌مساڵدا بۆ ساڵی نوێ دواخست، لە هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 375 هەزار دینارە”.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 435 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 530 دۆلارە
ئاماژەی بەوەشکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 435 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 530 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
چاوهڕواندهكرا نرخی یه‌ك ئۆنسه تاوه‌كو 1935 دۆلار دابه‌زێت،
باسی لەوەشكرد، چاوهڕواندهكرا نرخی یه‌ك ئۆنسه تاوه‌كو 1935 دۆلار دابه‌زێت، به‌ڵام دابه‌زینه‌كه وه‌ستا و له‌ئێستادا له 1988 دۆلار جێگیربوه، ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان بڕیاری وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت (ئۆپێك) بو سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕوی نه‌وت، جگه له‌وه‌ش بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بڕیاریدا له‌مساڵدا رێژه‌ی سود زیاد نه‌كات، بڕیاره له‌ساڵی نوێوه ده‌ستكاری سود بكات.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا نرخی زێڕ چاوه‌ڕوانده‌كرێت رو له‌به‌رزبونه‌وه بكات، به‌ڵام له‌ساڵی 2024ه‌وه جارێكی دیكه ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری نوێ هه‌یه، گۆڕانكاریه‌كه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته به‌رێژه‌ی سودی بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكاوه.
