الملخص:ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار و 500 دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار و 500 دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ له بازاڕه‌كانی ههرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
156,500
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
168,750=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
195,250=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,030,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,850=100$

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە سەرەتای بازرگانی ئاسیادا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش درێژەپێدەری ئەو دەستکەوتانەیە کە لە خولی پێشودا دەستیپێکردبو، هاوكات پاڵپشتیی کشانەوەی هەفتانەی نەوتی خاوی ئەمەریکا گەورەتر لەچاوەڕوانکراو و ئاماژەکانی یەدەگی فیدڕاڵی (بانکی ناوەندیی ئەمەریکا) بۆ دەستپێکردنی نەوتی خاو و کەمکردنەوەی تێچوی قەرزکردن لە ساڵی 2024.
کەمی رێژەی سود، تێچوی قەرزکردنی بەکاربەر کەمدەکاتەوە، ئەوەش دەتوانێت گەشەی ئابوری و خواست لەسەر نەوت بەرزبکاتەوە، هەروەها ئه‌و هۆكارانه‌ش بونەتههۆی دابەزینی نرخی دۆلار، كه وایکرد نەوت بۆ کڕیارانی دەرەوەی وڵات کەمتر گران بێت.
یه‌ك به‌رمیل نەوتی برێنت گه‌یشته 74.72 دۆلار
نرخی نەوتی خاوی برێنت 46 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە بەڕێژەی 0.6% بۆ هەر بەرمیلێک و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 74.72 دۆلار، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 48 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە 0.7% و گەیشتە 69.95 دۆلار.
نیگەرانییەکان لە ئاسایشی دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیكردوە
لە خولی پێشودا نرخی نەوت بەرزبوەتەوە لەکاتێکدا نیگەرانییەکان لە ئاسایشی دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشکردنە سەر کەشتییە نه‌وتییه‌كان لە دەریای سور زیادیكرد.
کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دەریای سور لە کەناراوەکانی یەمەن بەر تەقەی چەکدارانی بەلەمێکی خێرا کەوت و بە موشەک کرایە ئامانج، ئەوەش لە دوایین ئۆپەراسیۆندا کە هەڕەشە لە ڕێگای کەشتیوانی دەکات دوای هۆشدارییەک کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەن بۆ کەشتیەکان دەرکرا لە بەرامبەر بە ڕێکەوتن بۆ ئیسرائیل.
کۆمپانیاکانی وزە بڕێکی زیاتر لە چاوەڕوانکراو بڕی 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان لە کۆگاکان کشاندەوە
ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی وزە لە ماوەی هەفتەی کۆتایی هاتنی 8ی کانونی دوەمدا بڕێکی زیاتر لە چاوەڕوانکراو بڕی 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان لە کۆگاکان کشاندەوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ کەمبونەوەی هاوردەکردن.
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا هۆکاری دابەزینی ئەم دواییەی نرخی نەوتی خاوی بۆ “نیگەرانی زیادەڕەوی” سەبارەت بە گەشەی خواست لەسەر نەوت گەڕاندەوە.
دوای ئەوەی ئۆپێک+ لە 30ی ئەم مانگەدا خولێکی نوێی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی برێنت نزیکەی 10% دابەزی.
