الملخص:نه‌بیل ته‌میمی شاره‌زای كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی عێراقه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر بونه هۆكار بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، چاوهڕوانیشدهكرێـت له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌های 100 دۆلار بگاته 140 هه‌زار دینار.

نه‌بیل ته‌میمی شاره‌زای كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی عێراقه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر بونه هۆكار بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، چاوهڕوانیشدهكرێـت له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌های 100 دۆلار بگاته 140 هه‌زار دینار.
نه‌بیل ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی ڕێوشوێنه حكومییه‌كانی بانكی ناوه‌ندییه‌وه بو، له‌وانه مامه‌ڵه‌كردن به یۆرۆ و درهه‌می ئیماراتی له بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیدا.
دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار له دابه‌زین به‌رده‌وام ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار له دابه‌زین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام پێویستی به كات هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بگاته نرخی فه‌رمی، هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌و ڕێكارانه به مه‌رجێك ڕێكاری كاتی نه‌بن، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتودا 100 دۆلار بگاته 140 هه‌زار دینار و سه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێت.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، به‌و پێیه‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 148 هه‌زار و 500 دینار و له‌ئێستاشدا له‌بازاڕه‌كان 100 دۆلار به 148 هه‌زار و 750 دینار بۆ 149 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه واده‌ی پێبژاردنی له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی زیره‌كی ئۆتۆمبێله‌وه دیاریكرد و راشیگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا كامێرا‌كان ده‌خرێنه‌كار و چه‌ندین جۆر سه‌رپێچیش تۆمارده‌كه‌ن.
عه‌مید زیاد قه‌یسی، وته‌بێژی هاتوچۆی گشتی عێراق رایگه‌یاند، پرسی كامێرای زیره‌ك له چوارڕێیانهكاندا هێشتا له تاقیكردنه‌وه‌دایه، كاری كامێراكانیش چاودێریكردنی سه‌رپێچییه له‌سه‌ر ڕێگا ناوخۆییه‌كان، تا ئێستاش هیچ پێبژاردنێك بۆ شۆفێرانی سه‌رپێچیكار تۆمار نه‌كراوه.
له‌رێگه‌ی كامێراكانه‌وه سه‌رپێچی هاتوچۆ تۆمارده‌كرێت
وتیشی، “له‌رێگه‌ی كامێراكانه‌وه سه‌رپێچی هاتوچۆ تۆمارده‌كرێت و بڕێك غه‌رامه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراوه سه‌رپێچیه‌كانیش هه‌ریه‌ك له (نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی بۆ شۆفێر و سه‌رنشینی ته‌نیشتی، تێپه‌ڕاندن به‌لای ڕاست، په‌كخستنی هاتوچۆ، به‌كارهێنانی مۆبایل و پابه‌ندنه‌بون به هێماكان و لێخوڕینی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه) ده‌گرێته‌وه”.
كامێرا زیره‌كه‌كان دوای ته‌واوبونیان له سه‌رجه‌م چوارڕێیانهكاندا كارا ده‌كرێن
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، كامێرا زیره‌كه‌كان دوای ته‌واوبونیان له سه‌رجه‌م چوارڕێیانهكاندا كارا ده‌كرێن، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌فه‌رمی بخرێنه‌كار.
سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌رپێچیه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه بۆ شۆفێرانی سه‌رپێچیكار، وته‌بێژی هاتوچۆی گشتی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا كارده‌كه‌ن بۆ به‌ستنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی غه‌رامه به ماڵپه‌ڕی ئور، به‌مشێوه‌یه له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیكردن له ڕێگه‌ی نامه‌ی نامه‌ی مۆبایله‌وه شۆفێری سه‌رپێچیكار له‌بڕی پێبژاردنهكهی ئاگادارده‌كرێته‌وه.
