الملخص:لیرەی تورکی بە شێوەیەکی پێوانەیی نزمبوەوە و لە ئێستادا هە دۆلارێک بەرامبەر 29.4 لیرەی تورکییە، بەم شێوەیەش لە ساڵی 2023 لیرەی تورکی 36٪ی بەهاکەی لەدەستدا.

لیرەی تورکی بە شێوەیەکی پێوانەیی نزمبوەوە و لە ئێستادا هە دۆلارێک بەرامبەر 29.4 لیرەی تورکییە، بەم شێوەیەش لە ساڵی 2023 لیرەی تورکی 36٪ی بەهاکەی لەدەستدا.
لە کاتژمێر 2:42 بە کاتی ناوخۆ لیرەی تورکی بە رێژەی 0.2٪ نزمبوەوە و نرخی هەر دۆلارێک بەرامبەر 29.39 لیرە بو، ئەوەش نزمترین بەهای لیرەی تورکییە بە درێژایی مێژوی ئەو دراوە.
سیاسەتی نەختینەیی تورکیا گۆڕا
لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا حکومەتی وڵاتەکە سیاسەتی بانکی و نەختینەیی هەموارکردەوە و وازی لە سیاسەتی کەمکردنەوەی نرخی سودی بانکەکان هێنا.
لە هاوینی ئەمساڵ لیرەی تورکی دەستی بە نزمبونەوە کرد
لە دوای جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتە نوێیە لیرەی تورکی بە شێوەکی بەرچاو لە هاوینی ئەمساڵ نزمبوەوە و دەسەڵاتی بانکی وڵاتەکەش چی دیکە دەستیان بە لیرەوە نەگرت بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتر لەسەری دروست نەبێت.

لیستی ئەو وڵاتانەی زۆرترین یەدەگی زێڕیان ههیه له جیهاندا راگەیەندرا
هۆکارە جیۆپۆلەتیکیەکان و ترسی قەیرانی ئابوری نوێ لە جیهاندا و سیاسەتی دراوی ئەمریکا و ئەوروپا، نرخی زێڕیان پاڵنا بۆ ئاستێکی پێوانەیی لە ماوەی ئەمساڵدا، ئەوەش وایکرد وڵاتان پاشەکەوت له زێڕ بکەن.
ئەو پسپۆڕانەی کە لەلایەن ئاژانسی “نۆڤۆستی” راپرسییان لهگهڵدا کراوە، پێیانوایە ئهو هۆكارانهی كه ئێستا ههن بهسن بۆ ئهوهی نرخی زێڕ لە ساڵی 2024دا به بهرزی بمێنێتهوه.
لە 4ی ئهم مانگه، نرخی ئەو کانزا زەردە 2150 دۆلاری تێپەڕاند
لە 4ی ئهم مانگه، نرخی ئەو کانزا زەردە 2150 دۆلاری تێپەڕاند، دوای ئەوەی لە مانگی (ئاب/8)ی 2020دا ئاستی پێوانهیی تۆمارکردبو، کە ئاستی 2075 دۆلار بو.
ئەوەی لە سەرەتای ئهم مانگهدا بینیمان دۆخێکی نامۆ نهبوه و پێدهچێت له ساڵی 2024یشدا به بهرزی بمێنێتهوه
ئەلێکسی کالاچێڤ، شرۆڤەکاری ئابوری لەمبارەیەوە رایگهیاند، “ئەوەی لە سەرەتای ئهم مانگهدا بینیمان دۆخێکی نامۆ نهبوه و پێدهچێت له ساڵی 2024یشدا به بهرزی بمێنێتهوه بهجۆرێك ههر ئۆنسهیهك له نێوان 2000 بۆ 2200 دۆلاردا دهبێت”.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین یەدەگی زەردی دەنگدانەوەیان هەیە:
ئەمانەی خوارەوە ڕیزبەندی گەورەترین وڵاتەکانە، لەوانەش وڵاتانی عەرەبی، کە یەدەگی ئەو کانزا بەنرخەیان هەیە، بە پشتبەستن بە دوایین راپۆرتی ساڵی 2023 لەلایەن ئەنجومەنی زێڕی جیهانییەوە.
* ریزبەندی وڵاتانی جیهان
1. ئەمریکا - 8133.5 تۆن
2. ئەڵمانیا - 3352.6 تۆن
3. ئیتاڵیا - 2451.8 تۆن
4. فەرەنسا - 2436.8 تۆن
5. روسیا - 2332.7 تۆن
* ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی
1. سعودیە - 323.1 تۆن
2- لوبنان - 286.8 تۆن
3. جەزائیر - 173.6 تەن
4. عێراق - 132.7 تۆن
5. میسر - 126 تۆن
