الملخص:ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌جێگیری مایه‌وه و 100 دۆلار به 152 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، تمه‌نی ئێران و لیره‌ی توركیش له نزمترین ئاستدا جێگیربون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌جێگیری مایه‌وه و 100 دۆلار به 152 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، تمه‌نی ئێران و لیره‌ی توركیش له نزمترین ئاستدا جێگیربون.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ له بازاڕه‌كانی ههرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
152,250
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
166,000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
191,000=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,035,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=109$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=124$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,900=100$

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، هێشتا خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 نەگەیشتونەتە پەرلەمان، بەڵام دەبێت پێداچونه‌وه بە کۆی گشتی داهات و خەرجییەکاندا بكرێت و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ گۆڕانكاری گه‌وره له ژماره‌كان.
مسته‌فا كه‌رعاوی، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، “تا ئێستا سەرۆک وەزیران هیچ نوسراوێکی سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2024 نەناردوە، بەڵام بە گشتی واگریمانە دەکرێت کە پرسی داهات و کۆی خەرجییەکان و ڕێژەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەی نوێ‌دا بەدەستهاتوە سەرلەنوێ سەیربکرێتەوە، بە پشتبەستن بە پێشبینیه‌كانی نرخی نەوت و بڕی هەناردەکراو له ساڵی نوێ‌دا”.
ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له نرخی پێشبینیكراوی نه‌وت و كورتهێناندا بکرێت گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره له خشتەی بودجەدا ڕودەدات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له نرخی پێشبینیكراوی نه‌وت و كورتهێناندا بکرێت ئه‌وا گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره له خشتەی بودجەدا ڕودەدات.
هیوادارن دوای پشوی یاسادانان داتاکانی بۆ بودجەی ساڵی 2024 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، هیوادارن دوای پشوی یاسادانان داتاکانی بۆ بودجەی ساڵی 2024 ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە خێرایی هەموار بکرێتەوە.
ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024 و 2025 په‌سه‌ندكرد
ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024 و 2025 په‌سه‌ندكرد، كه پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 12.67% دیاریكراوه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێشتا به‌غدا پشكی كوردی ره‌وانه نه‌كردوه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا به قه‌رز پاره‌ی بۆ موچه ده‌نارد.
