الملخص:ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵدا پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار لە بازاڕەکان هاوتای نرخی فەرمی ببێتەوە و حکومەت و بانکی ناوەندیش بەو ئاڕاستەیە کاردەکەن، دەبێت ئەوەش بزانرێت رێژەیەکی باشی دۆلار هاوردەکراوە.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵدا پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار لە بازاڕەکان هاوتای نرخی فەرمی ببێتەوە و حکومەت و بانکی ناوەندیش بەو ئاڕاستەیە کاردەکەن، دەبێت ئەوەش بزانرێت رێژەیەکی باشی دۆلار هاوردەکراوە.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی سەرەتای ساڵی نوێ و جێبەجێکردنی رێکار و بڕیارەکانی حکومەت، نردی دۆلار لە بازاڕەکان وردە وردە نزمدەبێتەوە، بە تایبەتی لەکاتی بونی رێژەیەکی باشی دۆلار لە دوای پرۆسەی هاوردەکردن لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.
لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ نرخی دۆلار لە بازاڕەکان هاوتای نرخی فەرمی دەبێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەن لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ نرخی دۆلار لە بازاڕەکان هاوتای نرخی فەرمی ببێتەوە، حکومەت و بانکی ناوەندیش بەو ئاڕاستەیە کار دەکەن و رێکاری نوێش هەیە و لە قۆناغەکانی داهاتو جێبەجێ دەکرێت.
ته‌نها چوار لایه‌ن مافی وه‌رگرتنی حه‌واڵه ده‌ره‌كیه‌كانیان به‌دۆلاری كاش هه‌یه
هاوکات بانكی ناوه‌ندی عێراق عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ته‌نها چوار لایه‌ن مافی وه‌رگرتنی حه‌واڵه ده‌ره‌كیه‌كانیان به‌دۆلاری كاش هه‌یه، بانكه‌كانیش بۆیان نیه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كڕیار یان وه‌رگر، دۆلار بگۆڕنه‌وه به‌دیناری عێراقی.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كه یه‌كه‌م رۆژی ساڵی 2024ه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان و عێراق داخراون، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و نرخه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه خراونه‌ته‌ڕو، گۆڕانكاری له به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار رویدا و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 250 دینار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به خه‌ندان دراون، به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بۆ فرۆشتن به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 750 دینار، بۆ كڕینیش 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 250 دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023 له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 152 هه‌زار و 350 دینار.
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندوه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه‌وه سه‌رجه‌م مامه‌ڵه ناوخۆییه‌كان ده‌كرێن به‌دیناری عێراقی و چیتر مامه‌ڵه‌ی ناوخۆیی به دۆلار ناكرێت، به‌مه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دابه‌زین به‌خۆوه ببینێت، له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی عێراق 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار دهخاتهبازاڕهوه.
