الملخص:ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 500 دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆوه‌بینی و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 500 دینار، تمه‌نی ئێرانیش له نزمترین ئاستدا جێگیربوه و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
152,500
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
166,500=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
190,500=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,030,000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108,050$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,850=100$

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رزبونه‌وه‌ی تۆماركرد و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 153 هه‌زار و 750 دینار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی (بازاڕی دۆلاره‌كه) به خه‌ندان دراون، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلار دابه‌زینی تۆماركردوه، به‌جۆرێك به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 152 هه‌زار و 250 دینار، به‌ڵام له‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 153 هه‌زار و 750 دینار.
ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی بڕی 207 ملیۆن و 723 هه‌زار و 357 دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه كه 163 ملیۆن و 943 هه‌زار و 357 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، 43 ملیۆن و 780 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاش بو.
