الملخص:به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 850 دینار، به‌های تمه‌نیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه، 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 152 هه‌زار و 850 دینار، به‌های تمه‌نیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه، 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به پێنج ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ له‌بازاڕه‌كانی ههرێمنرخی دۆلار بەرامبەر دینار
$100=152,850
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=5,030,000
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2,860=100$
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
165,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
191,000=£100
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108,050$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125,050$

ئەندامێکی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی رێکارەکانی بانکی ناوەندی، قاچاخ و سپیکردنەوەی پارە رێگری لە نزمکردنەوەی نرخی دۆلار دەکات، هەندێک لایەن سود لە بەرزی نرخی دۆلار دەبینن، هەندێک لە بەرپرسەکانیش یاری بە نرخی دۆلار دەکەن لە بەرژەوەندی خۆیان.
رۆژنامەی “صباح”ی عێراقی بڵاویکردەوە، رێکارەکانی پتەوکردنی سەروەری نەختینەیی لە عێراق، لە رێگەی کەمکردنەوە مامەڵەکردن بە دۆلار و پشتبەستن بە دینار لە مامەڵە داراییەکان. نیگەرانی لە ژیانی رۆژانە و بازارە ناوخۆییەکان دروستکردوە، بەڵام هێشتا نرخی فەرمی دۆلار و نرخی بازاڕەکان جیاوازی زۆری هەیە.
حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی ریشەیی کۆنتڕۆڵی نرخی دۆلاری نەکردوە
لەو بارەیەوە سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی ریشەیی کۆنتڕۆڵی نرخی دۆلاری نەکردوە، هەمو رێکارەکانی نزمکردنەوەی ئەو دراوەش سنوردارە، ئەویش بەهۆی بەردەوامی بەقاچاخبردن و سپیکردنەوەی پارە لە رێگەی هەندێک لە بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ.
رێکارەکانی بانکی ناوەندی بەردەوامە، بەڵام نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزە
ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکانی بانکی ناوەندی بەردەوامە، بەڵام نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزە، هەندێک کات جیاوازی نرخی فەرمی دۆلار لەگەڵ نرخی بازاڕەکان دەگاتە 25 هەزار دینار.
هەندێک لایەن سود لە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار دەبینن
باسی لەوەشکرد، هەندێک لایەن سود لە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار دەبینن، هەندێک لە بەرپرسەکانیش لە پشت یاریکردن بە نرخی دۆلارەوەن، داوا دەکات رێکاری ریشەیی بگیرێتە بەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی دۆلار، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری هەیە و ئەوەش مەترسیدارە.
